سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، چانسێكی باش هەیە بۆ ئاگربەستی غەززە لەم هەفتەیەدا.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندووە، ئەگەرێكی زۆر هەیە لەماوەی ئەم هەفتەیەدا لەگەڵ بزوتنەوەی حەماس بگەنە رێككەوتن.

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكرد، رێككەوتنێكی لەو شێوەیە بە مانای ئازادكردنی ژمارەیەک بارمتە دێت.

ئەمە لە كاتێكدایە، بڕیارە ئەمڕۆ ترەمپ لە كۆشكی سپی میوانداری بنیامین ناتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بكات، كە تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەیان باسكردن دەبێت لەبارەی ئاگربەستی غەززە.

هاوكات، ناتانیاهۆ پێش ئەوەی بەرەو واشنتۆن دی سی بەڕێبكەوێت رایگەیاند، پێیوایە گفتوگۆكردن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ئەیانگەیەنێت بە ئەنجامێكی باش لەبارەی غەززە.

پێشتر میدیاكانی ئیسرائیل رایانگەیاندبوو، ئەمڕۆ یان سبەینێ ترەمپ ئاگربەستی غەززە رادەگەیەنێت، هەر لە ئەمریكاشەوە ناتانیاهۆ ئیمزای لەسەر دەكات.