ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران: دوژمنمان ناچار کرد دان بە شکستدا بنێت
هەساو ئەمیر
٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگەیاند، دوژمانمان ناچار کرد دان بە شکستدا بنێت و تاکلایەنە شەڕ رابگرێت.
ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران راگەیەنراوێکی لەبارەی راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و ئێران بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، بە خۆڕاگری و رووبەڕووبوونەوە ئیسرائیلیان ناچار کردووە تاکلایەنە بڕیاری راگرتنی شەڕ بدات.
دەشڵێت، "دوژمنمان ناچار کرد دان بە شکستدا بنێت".
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "هێزەکانی ئێران متمانە بە دوژمن ناکەن و دەست لەسەر خەنجەر ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی نوێ ئەگەر لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجام بدرێت".