دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند؛ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە هێرشەکەی ئەم دواییەی ئۆکراین بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و پرسی دانوستانەکان لەگەڵ ئێرانلەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا قسەمکرد.

دوای هێرشە گەورەکەی ئۆکراین بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر خاکی روسیا، ترەمپ رایگەیاند کە بە پوتنی وتووە؛ روسیا "دەبێت وەڵام بداتەوە".


هەروەها ترەمپ ئاماژەی بەوەدا، "باسی هێرشی سەر فڕۆکەکانی روسیامان لەلایەن ئۆکرایناوە کرد؛ گفتوگۆیەکی باش بوو، بەڵام گفتوگۆیەک نەبوو کە بەخێرایی ببێتەهۆی بەدیهێنانی ئاشتی."

دەربارەی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران، ترەمپ دەڵێت؛ پوتن ئامادەیی نیشانداوە کە لەو نێوانەدا هاوکار بێت، هەروەها دەڵێت: "باسمان لە ئێران کرد؛ کات لەبەردەم بڕیاری ئێران سەبارەت بە چەکی ئەتۆمی کەمە و پێویستە بە خێرایی بڕیار بدرێت! دەشڵێت بە پوتنم راگەیاند، ئێران ناتوانێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ئەویش وادیارە هاوڕابوو."

گفتوگۆی نێوان ئەو دوو سەرکردەیە یەکەمین گفتوگۆیە لەو کاتەوەی ئۆکراین لە 1ـی حوزەیران هێرشی کردە سەر بنکە ئاسمانییەکانی روسیا و فڕۆکە بۆمب هاوێژە دوورمەوداکانی ئەو وڵاتەیان کردە ئامانج.