یەكێتی و پارتی بە لیستی جیا بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی عیراق دەكەن
یەحیا
١٩ی ئایاری ٢٠٢٥
پێكهێنانی هاوپەیمانییەك لە نێوان یەكێتی و پارتی، بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەڵوەشایەوە و بە لیستی جیا بەشداری دەكەن.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان رایگەیاند، لەگەڵ پارتی بە لیستی جیا بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكەن.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتیشی، لە ناوچە جێناكۆكەكان و پێكهێنانی هاوپەیمانێتیەك بۆ ئەو پرۆسەیە هەڵوەشاوەتەوە.