نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان لە تاران کۆبووەوە
محەمەد رزگار
١٩ی ئایاری ٢٠٢٥
له دووه‌م رۆژى سه‌ردانيدا بۆ تاران، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ عه‌لى ئه‌كبه‌ر ئه‌حمه‌ديان ئه‌ميندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى كۆمارى ئيسلاميى ئێران كۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا و ده‌رباره‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاريكاريى هاوبه‌شيان به‌تايبه‌تى له بوارى پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگیریدا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه كه به هيچ شێوه‌يه‌ك رێگه نادرێت خاك و سنوره‌كانى ببنه سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسايشى وڵاتانى دراوسێ، هەروەها دوایین پێشهاته‌کان و دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.