پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: ئەو تۆمەتبارەی لەگەڕەکی سەرچنار بە چەکوش هێرشیکردەسەر هاووڵاتییەک و برینداری کرد لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکرا.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند: ئەو تۆمەتبارەی لە گەڕەكی سەرچنار لەشاری سلێمانی هێرشیکردە سەر هاووڵاتییەك و برینداری كرد دەستگیر كرا.

سەرکەوت ئەحمەد وتیشی، لەئێستادا تۆمەتباری لەدایکبووی 1977 بەبڕیاری  دادوەر راگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

.

جێگەی ئاماژەیە، ئەمڕۆ لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی کەسێک بە چەکوش بەهۆی کێشەی پارەوە بەچەکوش هێرشیکرد سەر کەسێکی دیکە و برینداری کرد، لە ئێستاشدا لەلایەن پۆلیسی سلێمانیەوە دەستگیرکراوە.