لە هەولێر چوار تۆمەتبار بە تۆمەتی تەقەکردن و شەڕکردن دەستگیرکران، پۆلیسی هەولێریش دەڵێت: یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەشداربووە لە تاوانێکی کوشتن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، چوار تۆمەتبار بە تۆمەتی تەقەکردن و شەڕکردن دەستگیر کران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لەو تۆمەتبارانە که ماوەیەک لەمەوبەر بەشدار بووە لە تاوانێکی کوشتن و ماوەیەک خۆی ون کردبوو، بەڵام بەهۆی چاودێریکردن و بەدواداچوونی پۆلیس تواندرا دەستگیر بکرێت.

پۆلیسی هەولێر راشیگەیاند، سەرجەم تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیر کراون و لەئێستاشدا راگیراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.