ئۆجەلان: پرۆسەی ئاشتی پێویستی بە رێككەوتنێكی نوێ هەیە لەسەر یاسای برایەتی
هادی
١٨ی ئایاری ٢٠٢٥
وەفدی ئیمڕاڵی دەم پارتی لە گەڵ ئۆجەلان كۆبوەوە، بۆ گفتوگكۆكردن لەسەر پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و باكوری كوردستان.
ئەمڕۆ ئەندامانی وەفدی ئیمراڵی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان "دەم پارتی"كە پێكهاتبوون لە پەروین بوڵدان و فایەق ئۆزگور ئەرۆل لە دوورگەی ئیمراڵی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان"پەكەكە" كۆبوەوە، بۆ تاوتوێكردنی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و باكوری كوردستان.
ئۆجەلان لە پایامێكدا بۆ رایگشتی رایگەیاندوە، پرۆسەی ئاشتی پێویستی بە ڕێككەوتنێكی نوێ هەیە لەسەر یاسای برایەتی، ئەوەی دەیكەن نوێنەرایەتی گۆڕانكارییەكی گەورەی روون دەكات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، سروشتی پەیوەندی توركیا و كورد تەواو جیاوازە، ئەوەی زیانی پێدەگات پەیوەندی برایەتییە، سەرقاڵی پاككردنەوەی ئەو تەڵە و مینانەن كە زیان بەو پەیوەندییە دەگەیەنن.
ئەوەش لە كاتێكدایە لە دوای كۆنگرەی 12ی پەكەكە و بڕیاری كۆتایهێنان بە خەباتی چەكداری، ئەوەیەكەم سەردانی وەفدی ئیمراڵییە بۆ لای ئۆجەلان، پێشتریش لە 28ی تشرینی دووەمی 2024، تا 21 نیسانی ئەمساڵ وەفدی ئیمراڵی چوار جار سەردانی ئیمراڵییان كردبوو.