خانمی یەکەمی عیراق بەشداری ئاهەنگی رۆژی جیهانی مۆزەخانە دەکات
محەمەد رزگار
١٨ی ئایاری ٢٠٢٥
بەئامادەبوونی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری شاری سلێمانی ڕۆژی یەکشەممە 18ـی 5ـی 2025 لە مۆزەخانەی سلێمانی بەبۆنەی رۆژی جیهانی مۆزەخانەوە ئاهەنگێکی سازکرد.
وەک ڕێزلێنانێک بۆ هەوڵەکانی خانمی یەکەمی عیراق لە پاڵپشتیکردنی کاری مۆزەخانەکە و پاراستنی کۆکراوەی شوێنەوار و کەلەپوور، خەڵاتی یادگاری پێبەخشرا کە بریتی بوو لە قەڵغانی مۆزەخانەکە کە دووەم گەورەترین مۆزەخانەیە لەسەر ئاستی عیراق.
هاشم حەمە عەبدوڵا بەڕێوبەری شوێنەوار و کەلەپوری سلێمانی لە وتارێکیدا جەختی لەسەر رۆڵی گرنگی مۆزەخانەکان کردەوە وەک دامەزراوەیەکی پەروەردەیی و کەلتووری کە یارمەتیدەرە بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگاکان و کار دەکات بۆ پتەوکردنی ناسنامەی نیشتیمانی و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری شارستانیەتی و ڕەنگدانەوەی پەیوەندی ڕابردوو بە ئێستا.








