لە تاران نێچیرڤان بارزانی و عەباس عراقچی کۆبوونەوە
محەمەد رزگار
١٨ی ئایاری ٢٠٢٥
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران کۆبوونەوە و لە دیدارەکەدا چۆنیەتی پەرەپێدانی هاوکاریی هاوبه‌ش له بواره جیاجياكاندا گفتوگۆی لە بارەوەکرا.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له ديدارێكدا لەگەڵ عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، پەیوەندیى دوولايه‌نه و چۆنیەتی پەرەپێدانی هاوکاری هاوبه‌شيان له بواره جیاجياكاندا، تاوتوێ كرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا ستايشى پەیوەندییە دێرينه‌كانى نێوان ئێران و هه‌رێمى كوردستانيان كرد و جەختيان لەسەر خواستی دوولايه‌نه بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییه‌كان کردەووە به شێوه‌يه‌ك خزمەت بە سەقامگیری و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانى ئێران و عیراق به هه‌رێمى كوردستانه‌وه بکات.
سەرۆکایەتی هەرێم راشیگەیاندووە، تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو. تيايدا داكۆکييان لەسەر گرنگيی گفتوگۆ بۆ دوورخستنه‌ى ناوچه‌كه له كێشه و ئاڵۆزى كرده‌وه.