سبەینێ موچەی مامۆستایانی گرێبەست لەسەرتاسەری هەرێم دابەشدەکرێت
محەمەد رزگار
١٨ی ئایاری ٢٠٢٥
سبەینێ دووشەممە موچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ دووشەممە موچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە سەرجەمی تەمویلەکانیان لەداهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.