نێچیرڤان بارزانی و مەسعود پزیشکیان لە تاران کۆبونەوە
١٨ی ئایاری ٢٠٢٥
ئەمڕۆ لە تاران نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ مەسعود پزشکیان سەرۆك کۆماری ئیسلامی ئێران، كۆبووه‌وه.
لە کۆبوونەوەکەدا، خۆشحاڵيى خۆیان به ئاستی پەیوەندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا ده‌ربڕى و داكۆكييان لە خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودانى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌ش، بەتایبەتی لە بواره‌كانى بازرگانی و ئابوريدا كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی پابەندی هەرێمی کوردستانى بە سیاسەتی دراوسێیەتی باش لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و رێزله‌يه‌كگرتن دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماژەى به هاوبه‌شى و په‌يوه‌نديى له‌مێژينه و دێرينى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كرد.
هەر لە کۆبونەوەکەدا، هەردوولا دوایین پێشهاتەکانی ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ کرد و هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و چاره‌سه‌رى ئاشتيانه‌ى كێشه‌كان، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش.