رێباز حەملان: لە رۆژی دووشەممە دەستدەكرێت بە ئامادەكردنی لیستی موچەی مانگی پێنج
هادی
١٧ی ئایاری ٢٠٢٥
بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق ئاشكرایكرد، لە رۆژی دووشەممەوە هەرێم دەستدەكات بە تەرازوی پێداچوونەوە و ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ بەغداد.
رێباز حەملان بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند، هەرێمی كوردستان بەپێی دەستور و بە یاسای بودجە و بڕیارەكانی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق داوای موچە دەكات، هەموو ئەو پابەندییانەی بەغدادیش داوایكردوە، جێبەجێكراون.
وتیشی، یەك شەممە دابەشكردنی موچەی مانگی چوار كۆتایی دێت، لە دووشەممەوە وەزارەتی دارایی هەرێم دەستدەكات بە تەرازوی پێداچوونەوەی مانگی چوار و ناردنی داهاتی نانەوتی و ئامادەكردنی لیستی موچەی مانگی پێنج.