دوو گەنج لە پرۆژەی ئاوی داقوق خنکان و تەرمی یەکێکیان دەرهێنراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا تەرمی دووهەم دەرنەهێنراوەتەوە و گەڕان بە دوایدا بەردەوامە.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، دوو کرێکار کە سەرقاڵی دانانی کۆنکریت بوون لە لێواری پرۆژەکە، بۆ مەلەوانی چونەتە ئاوەکەوە و خنکاون.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمی یەکێکیان دەرهێنراوە و گەڕان بەدوای تەرمی دووهەمیاندا بەردەوامە.

جێگەی ئاماژەیە، قوربانییەکان خەڵکی گەڕەکی پەنجاعەلی شاری کەرکوکن.