قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پیرۆزبایی 63 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەکات و دەڵێت: پەرۆشی و هەوڵە چڕوپڕەکانتان بۆ داکۆکی کردن لەمافەکانی مامۆستایان، بزوێنەری راستەقینەیە تا پێکەوە هەوڵی بێ ووچان بدەین بۆ مسۆگەرکردنی ئەو ماف و شایستانەی کە نەتوانراوە تا ئێستا بەدەستبهێنرێن.

 

دەقی پەیامەکە

 

بەڕێزان سکرتارییەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان

مامۆستایانی خەباتگێڕی رێگای زانست

 

پیرۆزبایی یادی ٦٣ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیەکەتان دەکەم و هیواخوازم ئەم یادە ببێتە خاڵی وەرچەرخان بۆ داهێنانی زیاتر لەکایەکانی تێکۆشانی زانستی و پیشەیی و پەروەردەیی؛ بەرەو هێنانەدی ئەو ئامانجانەی کەپرۆسەی پەروەردە و فێرکردنی سەردەم دەیخوازێ.

 

پەرۆشی و هەوڵە چڕوپڕەکانتان بۆ داکۆکی کردن لەمافەکانی مامۆستایان، بزوێنەری راستەقینەیە تا پێکەوە هەوڵی بێ ووچان بدەین بۆ مسۆگەرکردنی ئەو ماف و شایستانەی کە نەتوانراوە تا ئێستا بەدەستبهێنرێن.

 

پیرۆزبێت یادی دامەزراندنتان، سڵاو لە ئێوەی مامۆستا، هەڵگرانی چرای ڕووناککەرەوەی رێگای نەوەیەکی هوشیار بۆ خزمەتی نیشتمان.

 

 

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران