خانمی یەکەمی عیراق پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە
١٥ی ئایاری ٢٠٢٥
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی محەمەد عەباس بارام بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بۆ هەمیشە کاروانی پڕ لە بەخشش و دەستکەوتە هونەرییەکانی بۆ خزمەتی هونەری کوردی و سۆز و ئاوازی لەبیری هەموواندا بەزیندوویی دەمێنێتەوە.
دەقی پرسەنامەکەی...
بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی هونەرمەند (محەمەد عەباس بارام)، زۆر غەمباربووم.
بۆ هەمیشە کاروانی پڕ لە بەخشش و دەستکەوتە هونەرییەکانی بۆ خزمەتی هونەری کوردی و سۆز و ئاوازی لەبیری هەموواندا بەزیندوویی دەمێنێتەوە.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی لەخانەوادەکەیان ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەیانم، خوای گەورە سەبرو ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد