رۆژنامەنوسێکی دەزگای میدیایی کوردسات لە بواری ئیتیکەکانی کاری رۆژنامەنوسی بڕوانامەی رێزلێنانی لەلایەن زانکۆی پەکینەوە پێبەخشرا.

لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە پەکینی پایتەختی چین، زانکۆی پەکین بۆ توێژینەوەی نێودەوڵەتی، کە یەکێکە لە زانکۆ بڕواپێکراوەکان لەسەر ئاستی جیهان و چین، بڕوانامەی رێزلێنان دەبەخشێتە 'بەرزان کەریم'، رۆژنامەنوسی دەزگای میدیایی کوردسات و تەنها نوێنەری کوردستان و عیراق.

جێگەی ئاماژەیە ئەو رێزلێنانە لە بەرانبەر تەواوکردنی پرۆگرامێکی تایبەتی رۆژنامەنوسی بوو سەبارەت بە ئیتیکەکانی کاری رۆژنامەنوسی و ئاڵوگۆڕی کلتوری و فەرهەنگیی لە نێوان چین و وڵاتانی جیهان، کە تێیدا 110 رۆژنامەنوس لە وڵاتانی جیهانەوە بەشداریان تێداکردبوو.