لە هەولێر دوو تۆمەتبار دەستگیرکران پۆلیسی هەولێریش رایگەیاند: ئەو دوو کەسە لە کەرکوکەوە بەمەبەستی تۆڵەکردنەوە و کوشتنی کەسێک هاتبوونە شارەکە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، تۆمەتبارەکان لە پارێزگای کەرکووکەوە هاتبوونە پارێزگای هەولێر بە مەبەستی تۆڵەکردنەوە و کوشتنی کەسێک، کە پێشتر کێشەیان لەگەڵی هەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک تەقە دەکەن و کەسەکە بریندار دەکەن و دەیانەوێت رابکەن، بەڵام لەلایەن هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە دەستگیر کران.

پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لەئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراون.