دەزگای ئاسایشی هەرێم چوار تیکتۆکچی، بەتۆمەتی نیشاندانی وێنەی نەشیاو و دەربڕینی ناشرین و هەڕەشە لە لایڤەکانیاندا دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە رۆژانی 26-4-2025 تا 5-5-2025 بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێری وورد، (چوار )تیکتۆکچی بەتۆمەتی نیشاندانی وێنەی نەشیاو و دەربڕینی ناشرین و هەڕەشەکردن لەلایڤەکانیاندا دەستگیرکران.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوکراوە نەشیاوەکان، لەپێناو تێکنەدانی شیرازەی کۆمەڵگە، بەهاوکاری و زانیاری هاووڵاتیان بەردەوامە.