كەشناسی عیراق وادەی شەپۆلێکی بارانبارین رادەگەیەنێت
شنیار
١٣ی ئایاری ٢٠٢٥
دەستەی كەشناسی عیراق پێشبینی دەكات لە دوو رۆژی داهاتوودا شەپۆلی بارانبارین روو لە ناوچەكانی عیراق و هەرێم بكات و پلەكانی گەرما داببەزن .
دەستەی كەشناسی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە ، رۆژی چوارشەممە لە زۆرینەی ناوچەكانی عیراق ئاسمان هەور دەبێت و لە ناوچە جیاوازەكانی ناوەراستی عیراق و هەرێمی كوردستان باران دەبارێت و هەندێك كات خێرایی با زیاد دەكات و خۆڵبارینیشی لەگەڵ دەبێت.
رۆژی 5 شەممەش، بە هەمان شێوە لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و ناوەراستی عیراق باران دەبارێت و پلەكانی گەرما چەند پلەیەك دادەبەزن .


