شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: پەرستاران لە دۆخە سەختەکاندا بەهێز و خۆڕاگریی و سۆزەوە چاودێریمان دەکەن
محەمەد رزگار
١٢ی ئایاری ٢٠٢٥
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە رۆژی جیهانی پەرستاراندا لە سلێمانی بینای نوێی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کردەوە و رایگەیاند: پەرستاران دڵی سیستمی تەندروستین و لە دۆخە سەختەکاندا بەهێز و خۆڕاگریی و سۆزەوە چاودێریمان دەکەن.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق رایگەیاند: ئەمڕۆ بە خۆشحاڵییەوە بینای نوێی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی کوردستان، لقی سلێمانیم کردەوە. کە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پشتیوانی پەرستاران و هەموو ئەوانەی لە بواری تەندروستیدا کاردەکەن و رۆژانە خزمەتی کۆمەڵگەکەمان دەکەن.
خانمی یەکەمی عیراق ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەها رۆژی جیهانیی پەرستارانمان پیرۆزکرد، چونکە ئەوان دڵی سیستمی تەندروستین و لە دۆخە سەختەکاندا بەهێز و خۆڕاگریی و سۆزەوە چاودێریمان دەکەن.
شاناز ئیراهیم ئەحمەد راشیگەیاند، بەهەموو پەرستارەکانی عێراق دەڵێم: سوپاس بۆ ئێوە، شایستەی رێز و پشتیوانی و باشترکردنی دۆخی کارن، هەموو کات پشتیوانتان دەبم.



