لە کەرکوک ژن و پیاوێک بەهۆی روداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستدا
محەمەد رزگار
١٢ی ئایاری ٢٠٢٥
لە کەرکوک بەهۆی روداوی هاتوچۆوە ژن و پیاوێک گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسیش بریندار بوون
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەڕێگای فڕۆکەخانەی کەرکوک نزیک لە گەرەکی یەکی حوزەیران روداوێکی هاتوچۆ سەختی لەنێوان ئۆتۆمبیلێکی تایبەت و ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر رویدا.
بەوتەی شایەتحاڵەکان ئۆتۆمبیلە تایبەتەکە لەدوای ئۆتۆمبێلی بوک و زاوایەکەوە بوە بەهۆی خێرا لێخورینی لە لۆریەکی داوە بەهۆیەوە دەست بەجێ ئۆتۆمبیلەکە ئاگری گرتوە و سوتاوە ،شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە گیانی لەدەستداوە و ژنەکەشی دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
سامان یابە لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی تەندروستی گشتی کەرکوک بەکوردسات نیوزی ڕاگەیاند ، بەهۆی روداوە هاتوچۆکەوە دوو تەرم گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک جگە لەوەش پێنج کەس بریندار بوون کە دۆخی تەندروستیان جێگیرە .



