قوباد تاڵەبانی: پەکەکە بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ کرد
سام
١٢ی ئایاری ٢٠٢٥
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم
قوباد تاڵەبانی دەڵێت، "پەکەکە بەرپرسیارێتی خۆی بەرانبەر بە پڕۆسەی ئاشتی جێبەجێ کرد"
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم سەبارەت بە بڕیاری پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و چەک دانان پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە، "پارتی کرێکارانی کوردستان لە کۆنگرەی 12ی خۆیدا بەرپرسیارێتیی خۆی بەرانبەر بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا جێبەجێ کرد و دەرگای بەڕووی قۆناغێکی نوێدا کردەوە".
ئاماژەی بەوەشداوە، "هیوادارین حکومەت و دامەزراوە یاساییەکان و لایەنە سیاسییەکانی تورکیاش ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە بۆ چارەسەرکردنی یاسایی و ئاشتییانەی پرسی کورد لە تورکیا".



