دەمیرتاش: ئێستا کاتی ئەوەیە دڵسۆزانە کاربکەین بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا
محەمەد رزگار
١٢ی ئایاری ٢٠٢٥
سەڵاحەدین دەمیرتاش لە دیداری ئەمڕۆی لەگەڵ پەروین بوڵدان لە زیندانی ئەدیرنە، رایگەیاند: ئەم هەنگاوەی پەکەکە هەنگاوێکی مێژووییە.
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە لە زیندانەوە لە بارەی هەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی پەکەکە رایگەیاند: ئێستا کاتی ئەوەیە هەموان پێکەوە کاربکەین بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا.
دەمیرتاش ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت بە پەرۆش و دڵسۆزانە کار بۆ سەرکەوتنی ئاشتی و دیموکراسی بکەین و خۆشگوزەرانی لە تورکیا بەدی بهێنرێت.
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا هیوای بەختێکی باش بۆ هەمووان دەخوازێت.



