لە گوندێکی سنوری ئاکرێ شەڕە تەقە لە نێوان دوو بنەماڵەدا رویدا و بەهۆیەوە ژنێک برینداربوو.

لە گوندی سالەیێ لە ئاکرێ شەرە تەقە لە نێوان دوو مال دا دروست بوو کە کەسوکاری یەکن.

تەندروستی ئاکرێ بە کوردسات نیوزی راگەیاند: بەهۆی شەرە تەقەکەوە ژنێک بە گوللـە برینداربوو.

پولیسی ئاکرێش بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند: دوایی گەیشتنی هێزەکەیان بۆ گوندەکە ئێستا رەوشەکە کۆنتڕۆڵکراوە، هۆکاری شەرەکەش بەهۆی کێشەیەکی کومەڵایەتی یە کە پێشتریش بەم شێوەیە تەقە لەیەکتر کراوە.