کەشناسیی هەرێم: کەشێکی ناجێگیر روو لە هەرێم دەکات
هەساو ئەمیر
١١ی ئایاری ٢٠٢٥
کەشناسیی هەرێم پێسبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، کەشێکی ناجێگیر روو لە هەرێم دەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەورى زیاتر دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
ئەوەش هاتووە، سبەینێ دووشەممە، نیمچەهەور دەبێت بەگشتى، لە ئەنجامى دروستبوونى ناجێگیرییەک لەسەر ناوچەکەمان ئەگەرى تاوەباران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە بەشێوەى نمەبارانی پچڕپچڕ و هەندێک کات هەورەتریشقەى لەگەڵ دەبێت.
دەشڵێت، لەگەڵ ئەم ناجێگیرییە لە کەشدا ئەگەرى زیادبوونى خێرایی با هەیە کە هەندێک کات بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵى لەگەڵدا دەبێت، ئەگەرى بارانبارین لەسەر سنورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک و سلێمانى زیاتر دەبێت .
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەینێ پلەکانی گەرما 2 بۆ 5 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 32 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
دهۆک: 30 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 30 پلەی سیلیزی
سۆران: 29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی