یەکێتی زانایان حوکمی دیاردەی سواڵکردن و ئەو کەسانەشی هاوکاریی سواڵکەران دەکەن بڵاوکردەوە
هەساو ئەمیر
١١ی ئایاری ٢٠٢٥
ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان حوکمی دیاردەی سواڵکردن و ئەو کەسانەشی هاوکاریی سواڵکەران دەکەن بڵاوکردەوە و دەڵێت، سواڵکردن حەرامە.
ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان فەتوایەکی لەبارەی دیاردەی سواڵکردن لە کۆڵانەکان و شوێنی گشتیی و ترافیکی سەر شەقامەکاندا بڵاوکردەوە.
دەقی فەتواکەی یەکێتی زانایان:
1.سواڵکردن له شه‌رعدا حه‌رام و نادروسته؛ مه‌گه‌ر بۆ كه‌سێك كه به ته‌واوی پێویست بێت و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی نه‌بێت و له‌راستیدا هه‌ژار و نه‌دار بێت، پێغه‌مبه‌ر 'د.خ' له چه‌ند فه‌رموده‌یه‌كدا هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه له‌وانه‌ی كه شایستە نین و سواڵ ده‌كه‌ن؛ له‌و فه‌رمودانه‌ش: منسأل الناس تکثرا فإنما یسأل جمرا- رواه مسلم.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: لا تزال المسألة بأحدکم حتی یلقی اللە و لیست في وجهە مزعة لحم- متف علیە عن ابن عمر- رضي اللە عنە.
2.هاوكاریكردنی ئه‌و جۆره سواڵکەرانە به‌پاره‌ی زه‌كات و به پاره‌ی خێر له غه‌یری زه‌كات نادروسته، چونكه نازانرێت به دڵنیایی كه ئایا (مستحق)ن یاخود نا.
به تایبه‌ت منداڵان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت هاوكاری بكرێن، به‌ڵكو پێویسته ئامۆژگاری بكرێن، چونكه هاوكاریكردنیان ده‌بێته مایه‌ی هاندانیان له‌سه‌ر ئه‌و كاره به‌ده.
یەکێتی زانایان داواش لە موسوڵمانان دەکات، خێر و زەکاتی خۆیان بدەن بە کەسانی هەژار، هاوكاریه‌كانیشیان بده‌ن به كه‌سانێكی شایسته‌ی ره‌وشت به‌رز كه شه‌رم ده‌كه‌ن سواڵ بكه‌ن. وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: للفقراء الذین أحصروا في سبیل اللە لا یستطیعون ضربا في الأرض یحسبهم الجاهل أغنیاء من التعفف تعرفهم بسیماهم لا یسألون الناس إلحافا- سورة البقرة- 273.
داواش لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکاندەکەن، "رێكاری پێویست بگرنه به‌ر بۆ بنبڕكردنی ئه‌م دیارده ناشه‌رعی و ناشیرینه كه نامۆیه به‌شكو ره‌وشتی به‌رزی كورده‌واری.