لە روداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک بازگەی زەمەقی هەڵەبجە کەسێک گیانی لەدەستدا.

ئاکام قوتبەدین وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، روداوێکی هاتوچۆ لە نزیک بازگەی زەمەق زەمەقی هەڵەبجە لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکدا رویداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەواڵەکەدا کەسێک بە ناوی قادر ئەحمەد براخاس، کە تەمەنی سەروو ٤٠ ساڵ دەبێت، گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشی خستە روو، لە ئێستادا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە ماددەی 24ی هاتوچۆ راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی و هۆکاری رودانی روداوەکە دەستی پێ کردووە.