بیڵ گەیتس، دامەزرێنەری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت رایگەیاند، زووتر لەوەی بڕیاری لەسەر داوە، سامانەكەی دەبەخشێت و بە هەژاری دەمرێت،  رەخنەش لە ئیلۆن ماسك دەگرێت. 

بیڵ گەیتس دامەزرێنەری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و ملیاردێری جیهان رایگەیاند، بەپێی ئەو پلانەی دایناوە رێكخراوی خێرخوازیی گەیتس لە ماوەی 20 ساڵی داهاتوودا نزیكەی 200 ملیار دۆلاری بیڵ گەیتس خەرج دەكات و لە ساڵی 2045 رێكخراوەكە دادەخرێت، لە كاتێكدا سەرەتا پلانی دانابوو 20 ساڵ دوای مردنی گەیتس دابخرێت. 

ئەمە لەكاتێكدایە كە ئێستا گەیتس تەمەنی 69 ساڵە و بە نیازە لە ماوەی 20 ساڵی داهاتوودا بە رێژەی 99٪ سامانەكەی ببەخشێت.  كە لەئێستادا بڕەكەی نزیكەی 200 ملیار دۆلار و لە ریزبەندی 13 هەمینی دەوڵەمەنترین كەسەكانی جیهاندایە. 

وتیشی، كاتێك دەمرێت، خەڵك زۆر شت لەبارەیەوە دەڵێن، بەڵام سوورە لەسەر ئەوەی ئەو یەكێك نابێت لەو كەسانەی كە بە دەوڵەمەندی دەمرێت.

بیڵ گەیتس لە چاوپێكەوتنێكدا گاڵتەی بە ئیلۆن مەسك كرد و وتی، وێنەی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان كە هەژارترین منداڵانی جیهان دەكوژێت، وێنەیەكی جوان نییە و بودجەی رێكخراوە خێرخوازییەكانی ئەمریكای بڕیوە.