بۆ دووهەم جار خەڵاتی نێودەوڵەتی بەخشرایە نەخۆشخانەی شار وەک باشترین سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشک
محەمەد رزگار
٢ی ئایاری ٢٠٢٥
نەخۆشخانەی شاری بۆ جاری دووهەم جار خەڵاتی نێودەوڵەتی وەک باشترین سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشک بەدەستهێنا، تەندروستی سلێمانیش رایگەیاند؛ ئەو خزمەتگوزاریانەی لە نەخۆشخانەکە پێشکەشدەکرێت هاوشێوەی وڵاتە زۆر پێشکەوتوەکانە.
د.زانا عەبدولڕەحمان سەرۆكی بەشی هەناوی مێشك و دەمار لەنەخۆشخانەی شار رایگەیاند : خەڵاتەكەی ئەمساڵی كۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ جەڵتەی مێشك بۆ نەخۆشخانەی شار پلاتینیۆمە و پلەیەك بەرزترە لە خەڵاتی ساڵی رابردوو.
وتیشی: ئەو خەڵاتەی پێیان بەخشراوە هاوشێوەی وڵاتانی زۆر پێشكەوتووە سەبارەت بەوەی بەشی هەناوی مێشك و دەماری نەخۆشحانەی شار باشترین سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشكە.
تەندروستی سلێمانیش بڵاویکردەوە، كۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ جەڵتەی مێشك خەڵاتێكی نێودەوڵەتی بەخشیە بەشی هەناوی مێشك و دەماری نەخۆشحانەی شار وەك باشترین و یەكەم سەنتەری چارەسەری جەڵتەی مێشك لەسەر ئاستی عیراق و ئەو كەیسانەی تێدا چارەسەر دەكرێت.

