لە هەولێر ئاگر لە کارگەیەکی شیش کەوتەوە
هەساو ئەمیر
١ی ئایاری ٢٠٢٥
پەیامنێری کوردسات نیوز باسی لەوەکرد، ئاگر لە بەشی کۆگای کارگەیەکی دروستکردنی شیش لەسەر رێگای مەخمور کەوتووەتەوە و هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
ئاگرەکە لە بەشی کۆگای کۆکردنەوەی ئاسنی کارگەکەدا کەوتووەتەوە، بەهۆی ئەوەی بەشێکی ئەو ئاسنانەی دەکڕدرێنەوە بۆ تواندنەوە پاشماوەی تەقەمەنییان تێدایە، بۆیە تاڕادەیەک ئاگرەکە گەورەیە و هێشتا نەتوانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر و کرێکارانی کارگەکە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
بەرگری شارستانی هەولێر باس لەوەدەکات، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەکۆڵێتەوە و دواتر لە راپۆرتێکدا وردەکارییەکانی رووداوەکە دەخاتە روو.



