سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی سەردانی بانکی رافیدەینی کرد
محەمەد رزگار
٢٩ی نیسانی ٢٠٢٥
وەفدێکی ژووری بازرگانی سلێمانی سەردانی باکی رافدەینیان کرد و تەئکید لە کاری بازرگانی و دڵنیایی مەمەڵەکردن لەگەڵ ئەو بانکە کرایەوە.
ئەمڕۆ نەوزاد غفور سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ئارام بابان ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور ، لەگەڵ د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لەشاری بەغداد سەردانی ئیدارەی گشتی( بانکی رافیدەین) کرد، لەلایەن د.علي كريم، بەڕێوەبەری گشتی بانکەکانی رافیدەین لەعێراق پێشوازییان لێکرا.
نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند: ئامانج لەسەردانەکەمان گفتوگۆ و بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی پەیوەست بە کاروباری بانکی و دارایی تایبەت بە بازرگانان و پیشەسازکارانی سلێمانی بوو.
راشیگەیاند، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکەمان تایبەتبوو بە ئاسانكارى بۆ بازرگانانى شارى سلێمانى و دڵنيايى مامەڵەكردن لەگەڵ بانكى رافیدەین.
نەوزاد غەفور،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بازرگانان و هاوردەکاران و پیشەسازان و ئەندامانی ژووری بازرگانی سلێمانی دڵنیا دەکاتەوە لە ئایندەیەکی نزیکدا لەتەواوی خزمەتگوزاریەکانی بانکەکە ئاگادار دەکرێنەوە.
