سودانی بڕیاریدا لەسەر خەرجكردنی موچەی مانگی چواری موچەخۆرانی هەرێم و هیچ گرفتێکیش لە لیستی موچەدا نییە.

پەیامنێری کوردسات نیوز ئاشکرایکرد؛ سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە کوردسات نیوزی راگەیاندووە، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران باسی موچە نەکراوە، بەڵام محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق لەدوای کۆبوونەوەکە پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی ئەنجامدا و بڕیاری لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم داوە.

وتیشی. هیچ تێبینیەک و گرفتێک لەسەر لیستی موچەی فەرمانبەران نییە و سودانی، وەزارەتی دارایی راسپاردووە سبەینێ یاخود هەفتەی داهاتوو موچەی مانگی چواری هەرێم بنێرێت.