کارەبای سلێمانی رایگەیاند، نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان بۆ مانگی چوار دیاری کراوە و یەک کیلۆوات بە 262 دینار دانراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەبای کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون 'سیتییەکان' کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا نرخی کارەبای موەلیدەیان بۆ مانگی نیسان دیاری کرد.

بەپێی راگەیەنراوەکە، نرخی هەر کیلۆواتێکی کارەبا بە 262 دینار دیاری کراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەو سیتیانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نشتمانیان نییە، نرخی كیلۆواتێک کارەبا 233 دینارە.

ئەوەش هاتووە، پێویستە سەرجەم سیتییەکان پابەند بن بەو نرخەوە و بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.