مانگی داهاتوو چەند رۆژ پشووی رەسمی تێدایە؟
هەساو ئەمیر
٢٨ی نیسانی ٢٠٢٥
بەپێی رۆژمێری رەسمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمساڵ، لە مانگی ئایاردا تەنها یەک رۆژ پشووی رەسمی تێدایە.
ساڵانە حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژمێری رەسمی بڵاودەکاتەوە و تیایدا بۆنە و پشووە رەسمییەکان دیاری دەکات.
بەپێی رۆژمێرەکە، بۆ مانگی ئایاری ئەمساڵ تەنها 1ی ئایار؛ بە بۆنەی رۆژی کرێکارانی جیهانەوە پشووی رەسمی دەبێت.
بەوپێیەش، رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە، لە سەرجەم دامودەزگا حکومی و ناحکومییەکانی حکومەتی هەرێمدا پشوو دەبێت و بەهۆی ئەوەی دوو رۆژی دوای ئەوە بەر رۆژانی هەینی و شەممە دەکەوێت کە پشووی هەفتەن، لە رۆژی 4ی ئایارەوە دەام دەست پێ دەکاتەوە.



