نوسینگەی رۆژنامەوانی سەعدی ئەحمەد پیرە دەنگۆی گۆڕانکارییکردنی لە پۆستی وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رەتکردەوە.

نوسینگەی رۆژنامەوانی سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە کە لە بەشێک لە سۆشیاڵ میدیادا باس لە گۆڕانکاری لە پۆستی وتەبێژی یەکێتی دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە بڕیاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی رەسمی یەکێتییە.

دوێنێ، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی  بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبووەوە و لەدوای کۆبوونەوەکەش بەشێکی میدیاکان باسیان لە گۆڕانکاریی لە پۆستی وتەبێژی یەکێتیدا دەکرد.