سبەینێ یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا لە دوکان کۆدەبنەوە
محەمەد رزگار
٢٧ی نیسانی ٢٠٢٥
سبەینێ یەکێتی و پارتی لە ئاستی باڵا لەسەری پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە هاوینەهەواری دوکان کۆدەبنەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند : سبەینێ لە هاوینەهەواری دوکان لە ئاستی باڵا یەکێتی و پارتی بەسەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسرور بارزانی کۆدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبونەوەکەدا پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت تاوتوێ دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت زۆر لایەنی گرنگی پەیوەیست بە پێکهێنانی کابینەی دەیەم یەکلابکرێتەوە.



