ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لەباكور و رۆژهەڵاتی سوریا دەڵێت، یەكگرتوویی كورد بە هەنگاوێك بەرەو سوریایەكی یەكگرتوو و دیموكراسی دەبینێت.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لەباكور و رۆژهەڵاتی سوریا لە پەیامێكیدا بۆ بەڕێوەچوونی كۆنفرانسی یەكڕیزیی و هەڵوێستی كوردی لە رۆژئاوای كوردستان رایگەیاندوە، لەژێر رۆشنایی پێشهاتە ئەرێنییەكانی ئەو یەكگرتووییەی كورد، پابەندبوونی بە بەردەوامیدانی گفتوگۆكانیان لەگەڵ حكومەتی سوریا دووپاتدەكاتەوە، كە رێگەخۆشكەرە بۆ دەستەبەركردنی مافی هەموو پێكهاتەكان.

دەشڵێت، بە ئومێدەوە لە یەكخستنەوەی ریزی پێكهاتەكانی سوریا دەڕوانن، كە كاری لیژنەكانی دیالۆگ لەگەڵ سوریا بەرەوپێش دەبات و دەبێتە هۆی دامەزراندنی دەستوور و سەردەمێكی نوێ لە سوریا.