یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە رەوانەی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق كرا
هادی
٢٧ی نیسانی ٢٠٢٥
یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە رەوانەی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق كرا و وەزارەتی پلاندانیش نەخشەی سنوری پارێزگای هەڵەبجەی بڵاوكردەوە.
یاسای بە پارێزگابونی هەڵەبجە بەرەسمی رەوانەی سەرۆكایەتی كۆمار كرا، بەمەبەستی پەسندكردنی یاساكە لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە، دوای پەسندكردنی یاساكەش لە رۆژنامەی وەقائعی عیراقی بڵاودەكرێتەوە و وەك 19هەمین پارێزگای عیراق دەناسێنرێت.
وەزارەتی پلاندانانی عیراقیش نەخشەی سنوری پارێزگاكەی پەسەندكردووە، بەپێی نەخشەكە سنوری پارێزگاكە ناحیەكانی سیروان و خورماڵ و بیارە و بەمۆ و قەزای ناوەندی هەڵەبجە دەگرێتەوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە لە 14ی ئەم مانگەدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە زۆرینەی دەنگ هەڵەبجەی وەك 19هەمین پارێزگای عیراق پەسەندكرد.