کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد و تاجەگوڵینەی رێز و وەفای دانا.

ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێم سەردانی مەزاری سەرۆکی پێشوی عیراق سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی کرد بۆ دانانی تاجەگوڵینەی رێز و وەفا.

 ستیڤ بیتنەر ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ ئەوەی وەک دەوڵەتمەدارێک بەوە ناسراو بوو کە دەیتوانی لەگەڵ گشت لایەنە سیاسیەکان کاربکات، لە هەمان کاتدا سەرۆک مام جەلال نموونەیەکی درەوشاوەی سەرکردایەتیکردن بوو بۆ گشت عیراق.