ئیدارەی ئەمریكا ژمارەیەك پەنابەری دیپۆرتکردەوە، لە نێویاندا منداڵێکی توشبوو بە شێرپەنجە هەبووە.

میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، ئیدارەی وڵاتەكەیان سێ منداڵی دیپۆرككردووەتەوە  لەگەڵ دایكیاندا كە بە وتەی لێپرسراوانی ئەو وڵاتە بە نایاسایی چوونەتە وڵاتەكەیانەوە، كە  تەمەنیان 4 ساڵ و 7 ساڵ بووە، یەكێكشیان تەمەنی تەنها دوو ساڵ بووە و توشبوونی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە.

ئەو رووداوەش كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە، تیری دوتی كە دادوەرێكی ئەمریكیە چەندین بەڵگەی بڵاوكردەوە و  تێیدا سەلمێنراوە كە دیپۆرتكردنەوەی ئەو منداڵە بەو شێوەیە نایاساییە.

هاوكات، ئیدارەی ئەو وڵاتە ئەو بەڵگانەی رەتنەكردەوە بەڵام رایانگەیاند،  دیپۆرتكردنەوەی ئەو منداڵە لەسەر داوای روون و ئاشكرای دایكی منداڵەكە خۆی بووە.