سبەینێ مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبنەوە
یەحیا
٢٦ی نیسانی ٢٠٢٥
سبەینێ مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی كۆدەبنەوە.
ستران عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، سبەینێ مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەدوو كاتی جیادا كۆدەبنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارو راسپاردەكانی دووەمین دیداری یەكێتی دەكەن.
وتیشی، هاوكات پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و دانوستانەكان لەگەڵ پارتی و هەڵبژاردنەكانی عیراق تاوتوێ دەكەن.



