قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە، بۆ گرنگیی پێگەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان هەر ئەوەندە بەسە کە ئەو رێکخراوە لە دەستپێکی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان و بە ئاگاداری سەرۆک مام جەلال دامەزرا و رۆڵێکی گرنگیان بینی لە خەباتی دژی رژێمی دیکتاتۆری بەعس.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ لە یادی ٤٩ ساڵەی دامەزرانیدا بۆ پیرۆزبایی سەردانم کردن، داوام لێ کردن لەم قۆناغەدا بە هەمان روحییەتی خەباتکارانی رێکخراوەکە لە سەردەمی شۆڕش و بە خۆڕێکخستنەوە و خۆنوێکردنەوە هەوڵ بدەن بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو خوێندکاران بکەن.