سەرۆک بافڵ: هەوڵی یەکێتی گەیشتنە بە پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و بەهێز و خزمەتگوزار
محەمەد رزگار
٢٦ی نیسانی ٢٠٢٥
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی و هاریکارییەکانی نێوان گەلی کورد و گەلی ئەمریکا لە سەرجەم بوارەکان بە تایبەت دیپلۆماسی، ئەمنی و بازرگانی کرایەوە.
دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە وردی تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی گفتوگۆی نێوان لایەنەکان بۆ کەمکردنەوە گرژییەکان کردەوە.
کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەبوو و سەرۆک بافڵ روونیکردەوە کە هەوڵی یەکێتی گەیشتنە بە پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و بەهێز و خزمەتگوزار پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق.


