قوباد تاڵەبانی: کۆمەڵەی خوێندکاران هەوڵی بەرزکردنی ئاستی هۆشیاری و رۆشنبیری خوێندکارانی داوە
سام
٢٦ی نیسانی ٢٠٢٥
قوباد تاڵەبانی لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
قوباد تاڵەبانی لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، بەبۆنەی 49هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەکی خوێندکارانی کوردستانەوە پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیداهاتووە، "لەم یادەدا رێز لە خەبات و تێکۆشانی رێکخراوەکەتان لە قۆناغە جیاوازەکاندا دەگرین و داواکاریشین لەم قۆناغە نوێیەدا بە جۆرێک خۆتان رێک بخەنەوە کە بتوانن زۆر زیاتر لە جاران و بێ جیاوازی خزمەتی هەموو خوێندکارانی کوردستان بکەن".
دەقی پەیامەکە
بەڕێزان کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان
لە یادی ٤٩ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستاندا گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان لە گەشەپێدانی رێکخراوکەتان و خزمەتکردنی خوێندکاراندا بۆ دەخوازم.
کۆمەڵەی خوێندکاران لە سەردەمی شۆڕشدا رۆڵێکی گرنگی لە بەرەنگاربوونەوەی رژێمی دیکتاتۆری بەعسدا بینی و لە دوای راپەڕینیش خەمخۆرانە خزمەتی خوێندکارانی کردوە و هەوڵی بەرزکردنی ئاستی هۆشیاری و رۆشنبیری خوێندکارانی داوە. لەم یادەدا رێز لە خەبات و تێکۆشانی رێکخراوەکەتان لە قۆناغە جیاوازەکاندا دەگرین و داواکاریشین لەم قۆناغە نوێیەدا بە جۆرێک خۆتان رێک بخەنەوە کە بتوانن زۆر زیاتر لە جاران و بێ جیاوازی خزمەتی هەموو خوێندکارانی کوردستان بکەن.
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال