وەفدێکی یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی یەکڕیزیی هەڵوێستی کوردی سەردانی رۆژئاواى کوردستان دەکات.

سالار سەرحەد لێپرسراوی پەیوەندییە کوردستانیەکانی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەفدی یەکێتی بە سەرۆکایەتی ئەمین بابە شێخ و ئەندامیەتی سالار سەرحەد دەچنە رۆژئاوا.

ئەوەشی خستەڕوو، وەفدەکە بەشداری لە کۆنفرانسی یەکڕیزیی هەڵوێستی کوردی دەکات لە رۆژئاواى کوردستان و هەڵوێستی رەسمی یەکێتی لە کۆنفرانسەکەدا دەخەنەڕوو.

بڕیارە سبەینێ شەممە، 26ی نیسان، کۆنفرانسی یەکڕیزی هەڵوێستی کوردی لە سوریا بەڕێوەبچێت، کە پێشبینی دەکرێت 300 ئەندام تیایدا بەشدار بن.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، 13 خاڵەکەی رێکەوتنی ئەنەکەسە و پەیەدە لە خاڵە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکە دەبن.