نوسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاندووە، رۆژانی هەینی و شەممەش نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمێتری لە بنکەکاندا ئەنجام دەدرێت.

نوسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاندووە، بۆ ئەو کەسانەی کە دەوامیان هەیە و کاتیان نییە بۆ نوێکردنەوەی زانیارییەکانی بایۆمێتری، ناوەندەکانی تۆماری دەنگدان لە رۆژانی هەینی و شەممەشدا کراوە دەبن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژانە بنکەکان لە سەعات 8ی بەیانی تاوەکو 5ی ئێوارە کراوەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ کۆمسیۆن رایگەیاند، ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمێتری لە 24ی نیسانەوە بۆماوەی مانگێکی دیکە درێژ کردەوە.