شەپۆلی خۆڵبارین عیراق و هەرێمی كوردستانی گرتوەتەوەو سبەینێش چڕتر دەبێتەوە.

دەستەی كەشناسی عیراق رایگەیاندووە، لە دوێنێوە شەپۆلێكی خۆڵبارین زۆربەی پارێزگاكانی عیراق و هەرێمی گرتووەتەوەو تا درەنگانێكی سبەینێ بەردەوام دەبێت.

دەشڵێت، هاتنی بارستە هەوایەكی پلەی گەرمی مامناوەند لە باكووری رۆژئاوای وڵاتەوە، بووەتەهۆی دروستبوونی خۆڵبارین و ئەگەری نمەبارانیش هەیە لەمڕۆدا.

هەروەها داوای لە هاوڵاتیان كردووە خۆیان بەدوور بگرن لە هاتنە دەرەوەی ناپێویست بەتایبەت ئەوانەی نەخۆشی رەبۆ و هەناسە توندیان لەگەڵدایە، چونكە كاریگەری شەپۆلەكە لە سەعاتەكانی داهاتوودا زیاتر دەبێت.

عامر جەبری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەكە ئاماژەی بەوە كردووە، رەوشی گشتی كەشوهەوا لە سەرتاسەری وڵات لەدوای ئەم مانگەوە ئاسایی دەبێتەوەو شەپۆلی خۆڵبارین كەم دەبێتەوە