وەک بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەمریکا و ئێران لە مەسقەتی پایتەختی عوممان بۆ دانوستان ئەنجامدان لەسەر پرسی ئەتۆمی کۆبوونەوە و عەباس عراقچی نوێنەرایەتی ئێران دەکات و ستیڤن ویکتۆڤ نوێنەری ئەمریکایە.

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ئێکس بڵاوی کردەوە؛ "گفتوگۆکانی دکتۆر عراقچی وەزیری دەرەوە و ستیڤ ویتکۆف نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە نێوەندگیری بەدر ئەلبوسەعید وەزیری دەرەوەی عوممان دەستیپێکرد".

لە ئێکس نووسیوێتی؛ "ئەم وتووێژانە لە شوێنێکدا بەڕێوەدەچن کە عوممان پلانی بۆ داناوە و نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا لە ژووری جیادا دادەنیشن و لایەنەکان لە رێگەی وەزیری دەرەوەی عومانەوە دید و هەڵوێستی خۆیان بە یەکتر دەگەیەنن".