ھەر ئۆتۆمبێلێکی ھەڵگری تابلۆی بیانی لە ناو ھەرێمی کوردستان سەرپێچی بکات سزا دەدرێت
٥ی ئابی ٢٠٢٤
٥ی ئابی ٢٠٢٤
لە 24 سەعاتی رابردوودا بەهۆی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، 94 کەس کوژراون و 439ی دیکەیش برینداربوون، بەمەش ژمارەی کوژراوان گەیشتە نزیکەی 61 هەزار کەس.
ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەوە بۆ 60 ھەزار و 933 کەس و ژمارەی بریندارانیش، گەیشتە 150 ھەزار و 27 کەس.
هاوکات بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، ژمارەی ئەو کەسانەی لە 18ی مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تا ئێستا لەھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆسەر غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ نۆ ھەزار و 440 کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 37 ھەزار و 986 کەس.
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، بەردەوامدەبین لە شەڕی غەززە وتیشی، تابەدیهێنانی سێ ئامانجی سەرەکی لەو شەڕە ناوەستین.
ناتایناهۆ دەشڵێت، پێویستە بەردەوام بین لە شەڕکردن بۆ گەیشتن بە سێ ئامانجی ئەو شەڕەی کە دەستمان پێکردووە، ئامانجەکانیش بریتین لە "شکستپێهێنانی دوژمن و ئازادکردنی بارمتەکانمان و بەڵێندان کە غەززە چیتر مەترسی لەسەر ئیسرائیل دروستناکات".
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل وتیشی، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا کابینەی حکومەت بانگهێشت دەکەم بۆ ئاراستەکردنی سوپای ئیسرائیل بەرەو گەیشتن بەم سێ ئامانجە.
ماڵپەڕی ئاکسیۆس لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسییەوە ڕایگەیاندووە، "ناتانیاهۆ کاردەکات بۆ ئازادکردنی ئەو زیندانیانەی کە لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەرکراون هاوتەریب لەگەڵ چارەسەری سەربازی".
د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆمار، رۆژی دووشەممە، لە کۆشکی بەغداد، پێشوازیکرد لە دکتۆر موحی مورتەزا قەزوینی، سەرۆکی ئەنجومەنی خزمەتی فیدراڵی و جێگر و ئەندامانی ئەنجومەنەکە و لە دیدارەکەدا، پلانی پەرەپێدانی بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا تاوتوێ کرا.
هەروەها، گفتوگۆ لەسەر رێکارەکانی رێکخستنەوەی بەڕێوەبردنی دامەزراندن و پرۆسەی خستنە سەرکار لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەتدا تاوتوێ کرا کە ئامانج لێی دامەزراندنی سیستەمێکی کارگێڕی مۆدێرنە کە ئاستی خزمەتگوزارییە حکومییەکان بەرز بکاتەوە.
لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی پشتگیریکردنی ئەنجومەنەکە کردەوە بۆ ئەوەی بتوانێت ئەرکە گرنگەکانی لە پەرەپێدانی سیستەمی کارگێڕیدا جێبەجێ بکات.
هەروەها، ئاماژەی بە گرنگی بەرزکردنەوەی ئاستی گشتیی کارکردن و پەیڕەوکردنی میتۆدی کاریگەر کردەوە کە بەشداربن لە بەرزکردنەوەی لێهاتوویی کاری دامەزراوەیی و رێکخستنی پێکهاتەی کارگێڕی.
سەرۆک کۆمار دووپاتیکردەوە کە دامەزراندنەکان دەبێت بەپێی یاسای ئەنجومەنی خزمەتی فیدراڵی و بەپێی ئەوەی لە یاسای بودجەی گشتیدا هاتووە جێبەجێ بکرێت ، هەروەها پەیڕەوی لە شێوازی پیشەیی و کارگێڕی دادپەروەرانە بکرێت و پێداویستی راستەقینە و لێهاتوویی و شارەزایی لە پسپۆڕیدا لەبەرچاو بگیرێت.
لەلایەن خۆیانەوە، ئەندامانی وەفدەکە سوپاسی بەدواداچوون و پشتیوانی تەواوی سەرۆک کۆماریان کرد بۆ ئەنجومەنەکە لە پەرەپێدانی بنەماکانی کاری کارگێڕیدا.
هەروەها، پابەندبوونی خۆیان بە چەسپاندنی بنەماکانی کاری پیشەیی بەپێی پێوەرەکانی لێهاتوویی و شارەزایی دووپاتکردەوە.
سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنەکە روونکردنەوەیان لەسەر پلان و بەرنامە پەسەندکراوەکان لە پرۆسەی دامەزراندن و بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا پێشکەش کرد.